zagros news agency

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە هونەرمەند برادەر موسیكی دەكات

سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی هاوخەمی و سەرەخۆشیی ئاراستەی هونەرمەندی دیاری كورد، برادەر موسیكی كرد، بەبۆنەی كۆچی دوایی (ئەردال)ـی كوڕییەوە.

لە پەیامەكەیدا، سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی هونەرمەند برادەر موسیكی، خانەوادە و كەسوكاریان كرد و ڕایگەیاند کە خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

هەروەها سەرۆك بارزانی لە خودای گەورە داواكار بوو ڕۆحی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە باوك و كەسوكار و تەواوی خانەوادەكەی ببەخشێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ هونەرمەند برادەر موسیكی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (ئەردال)ـی كوڕی هونەرمەندی ئازیزی كورد (برادەر موسیكی)ـیم پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی هونەرمەند برادەر موسیكی و خانەوادە و كەسوكاریان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو ئەردال بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە باوكی و خانەوادەی ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
8ی تشرینی دووەمی 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ هێرش دەکاتە سەر ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: سەبارەت بە چەکی ئەتۆمیی ئێران نازانێت چی دەڵێت

سەڵاح

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: پاڵپشت بە فەرمانی مەسرور بارزانی زەوی بەسەر فەرمانبەران سنووری ماده‌ی 140 دابەش دەكرێت

سەڵاح

عەلی ڕەشید: جوگرافیای هەستیاری کوردستان دەبێت لە سەرچاوەی هەڕەشەوە بگۆڕدرێت بۆ دەرفەتێکی ستراتیژی

سەڵاح