zagros news agency

تۆم باراك: واشنتن پشتیوانی لە گفتوگۆی بەغدا و هەولێر دەکات

 

نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق، توم باراك جەختی کردەوە کە گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان بەغدا و هەولێر باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا، کە لە سەرووی هەموویاندا دۆسیەکانی نەوت، مووچە و داهاتەکانن.

باراك لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی «ئێکس» ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی عێراق عەلی زەیدی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە سەرکردایەتییەکی باشەوە هەنگاویان ناوە بەرەو ئەم ئاراستەیە.

ئاماژەی بەوە دا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شانبەشانیان دەوەستێت لە هەوڵەکانیان بۆ بنیادنانی عێراقێکی بووژاوە و خاوەن سەروەری.

ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی عەلی زەیدی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو حکومەتیان تاوتوێ کرد.

تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان برێتی بوون لە ئیدارەدانی کێڵگە نەوتییەکان، داهاتەکان، مووچەی فەرمانبەران، پشکی هەرێم لە بودجەی فیدراڵیی ساڵی ٢٠٢٧ و پڕۆژەیاسای نەوت و گاز.

ئەم کۆبوونەوەیە لە دوای گەیشتنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت بۆ بەغدای پایتەخت بە مەبەستی تاوتوێکردنی یاسای بودجە و دۆسیە داراییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

عەلی تەتەر: پرۆژەی جووتسایدی لالش-شێخان لە پیرۆزترین شوێنی ئایینی ئێزدییەکان جێبەجێکراوە

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان ده‌رده‌كات

سەڵاح