ئەستێرەی شۆخ و شەنگ میلی بۆبی براون خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی ئەزموونێکی سینەمایی نوێ لەگەڵ دەزگای نێتفلێکس، لەباری فیلمە کۆمیدییە نوێیەکە بە ناوی “Non-Refundable“، کە پاڵەوانێتییەکەی دەگرێتە ئەستۆ و بەشداریش لە بەرهەمهێنانی دەکات.
لەم بەرهەمەدا میلی بۆبی براون لەگەڵ جاک ئینانن، یەکێک لە پاڵەوانەکانی زنجیرەی “Adults“، رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
رووداوەکانی فیلمەکە لەبارەی دوو خۆشەویستی پێشووە، بە جۆرێک خۆیان دەبینن کە هێشتا پابەندن بە گرتنی شوێنی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان، بۆیە بڕیار دەدن گەشت بکەن بۆ مەکسیک هاوڕێ لەگەڵ دوو هاوبەشە نوێیەکەیان، لە هەوڵێکدا بۆ وروژاندنی ئیرەیی هەردووکیان بۆ یەکدی، پێش ئەوەی گەشتەکە بگۆڕدرێت بۆ زنجیرەیەک لە دۆخە کۆمیدییەکان.
پۆل بريجانتی سەرپەرشتی دەرهێنانی فیلمەکە دەکات، پڕۆژەکە لە کاتێکدایە کە لەناو هاوکاری بەردەوام لەنێوان میلی بۆبی براون و دەزگای نێتفلێکس، دوای سەرکەوتنی لە چەند کارێک کە پێشکەشی کردوون لەڕێگەی دەزگای ناوبراو، دیارترینیان زنجیرەی “Stranger Things” و فیلمەکانی “Enola Holmes“.
چاوەڕوان دەکرێت ئەو ئەکتەرە دووبارە لەگەڵ هاوکارەکەی لە زنجیرەی “Stranger Things” دەیڤد هاربور، لە زنجیرەیەکی درامایی نوێدا کۆببێتەوە.

