zagros news agency

جاکۆب ئیلوردی رۆڵی گاری گيلمۆر دەگێڕێت

جاکۆب ئیلوردی بەشداری لە پاڵەوانێتی فیلمە نوێیەکە “The Executioner’s Song” کرد کە لە ڕۆمانە ناودارەکەی نۆرمان میلەر وەرگیراو.

 

ئەم بەرهەمە پشت بە ڕووداوێکی ڕاستەقینە دەبەستێت، لەوێدا ئیلوردی ڕۆژگاری کەسایەتی بکوژی تاوانبار گاری گيلمۆر دەگێڕێت.

 

کۆمپانیای “United Artists” مافی رۆمانەکەی نۆرمان میلەری وەرگرتووە کە لە 1979 بڵاوکرایەوە و خەڵاتی پۆلیتزەری بەدەستهێنا و چیرۆکە ڕاستەقینەکەی گاری گيلمۆر باس دەکات کە بە کوشتنی دوو پیاو لە ولایەتی يوتا لە ئەمریکا تۆمەتبار کرا.

 

ڕووداوەکانی کارەکە ڕووناکییان خستە سەر دۆسییەکە کە گرنگییەکی فراوانی وروژاند لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، دوای ئەوەی گيلمۆر سوور بوو لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدان لەسەری، بە رەتکردنەوەی هەوڵە یاساییەکان بۆ مانەوەی لە ژیان، بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم کەس کە بڕیاری لەسێدارەدان تێیدا جێبەجێ بکرێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دوای وەستانێکی چوار ساڵی بۆ جێبەجێکردنی ئەو سزایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عەباس غەزالی: مامۆستا هەژار توانا و لێهاتوویی کوردی به نەتەوەکانی تر نیشان دا

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Zootopia 2” ملیار دۆلاری تێپەڕاند

ART