zagros news agency

پارێزگارى هەولێر بۆ یانەى هەولێر: “ئەوەى لە تواناماندا بێت، پشتیوان و هاوکارتانین و لەگەڵتانین”

ئەمرۆ یەکشەممە 2024.5.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کاتی کارگێڕى نوێى یانەى هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی بەبۆنەى دەستبەکاربوونیان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانیی پارێزگاى هەولێر و حکومەتى هەرێمى کوردستانى بۆ یانەى هەولێر دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند: ” دەخوازین هەروەک چۆن یانەى هەولێر خاوەنى مێژوویەکى پڕشنگدارە و ناوێکى بەرزى هەیە، بە هەوڵى ئێوە و توانای یاریزانانى هەمیشە بەو شێوەیە بمێنێتەوە”.

گوتيشى: ” لەگەڵ ئەوەى تەواوى پاڵپشتیى و هاوکارى یانەکە و یاریزانانن دووپات دەکەینەو، دڵنیاتان دەکەینەوە ئەوەى لە توانامان دابێتدا، پشتیوان و هاوکارتانین و لەگەڵتانین، ئومێد دەکەین هەمیشە ئەنجامى باش بەدەستدەهێنن و سەرکەوتووبن”.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆرتوا؛دوایین قسەی دکتۆرەکان سەبارەت بە پێکانەکە بەدڵی هاندەران دەبێت

sarkar

پاریس سان جێرمان بووە باشترین یانەی ساڵی ٢٠٢٦

یاسین

بە فەرمی… گریزمان وازهێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

یاسین