ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/11/16، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی براکەیان، پێشمهرگهى دێرين ئەحمەد ئیسماعیل، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی پێگەیاند.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بەڕێز وەزیری كاروبارى پێشمەرگە و خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیاندا دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنهوايى بە هەمووان ببەخشێت.
لای خۆیەوە، وهزيرى كاروبارى پێشمهرگه سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەی بۆ پەیوەندی، هاوبهشى و هاوخەمیی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

