zagros news agency

شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ کەشوهەوا بە گشتی سەقامگیر دەبێت و ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە هەورەکان زیاتر دەبن و ئاسمان دەبێتە نیمچەهەور. بۆ سبەی چوارشەممەش شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.

سەبارەت بە وردەکاریی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، پێشبینییەکان بەم شێوەیەن:

  • دهۆک و هەولێر: لە کاتەکانی بەیانیدا بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەستپێدەکات، دواتر کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران. هاوکات شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی سبەی لە سنووری پارێزگای دهۆک بێت.
  • سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک: لەم ناوچانە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و تەنیا ئەگەری نمەباران و پرووشەبارانێکی کەم لە چەند ناوچەیەکی جیاجیادا هەیە.

کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە کە کاریگەریی ئەم شەپۆلە کاتییە و لە کاتەکانی شەوی چوارشەممەدا کەشوهەوا دووبارە سەقامگیر دەبێتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک‌کۆماری تورکیا بەشداری لە لووتکەی ناتۆ دەکات

یاسین

گواستنەوەی دی ماریا بۆ بەرشەلۆنە دووجار شکستی هێناوە

یاسین

کۆمەڵی دادگەری هێرشەکانی سەر هەولێر ئیدانە دەکات

یاسین