zagros news agency

لە هەڵەبجە خەڵک فلێکسی کەمپینەکیان دڕاند و ڕێکخەرەکەیان ناردوە بۆ ماڵ

 

ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە، ژمارەیەک لە هاووڵاتییان و دانیشتووانی شارەکە ڕووبەڕووی کەمپینێک بوونەوە کە ئامانجی کۆکردنەوەی واژۆ بوو بۆ بەجیاکردنەوەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، ئامادەبووان و بەشداربووانی ئەو ناڕەزایەتییە بەردەستەکانی کەمپینەکەیان تێکدا، مێز و کورسییەکانی شوێنی واژۆکۆکردنەوەیان کۆکردەوە و فلێکس و دروشمە هەڵواستراوەکانیان لێکردەوە.
هاووڵاتییانی بەشداربوو لەم پەرچەکردارەدا رایانگەیاند کە دژی هەر دەستپێشخەری و کەمپینێکن کە ئامانجی لێکدانڕانی ناوچەکانیان بێت لە هەرێمی کوردستان، و جەختیان لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاک و قەوارەی هەرێمی کوردستان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی بادلیان و دێلزیان دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە

یاسین

دەستنووسە کەلەپوورییەکانی سەدەکانی ناوەڕاست لەسەر پێستی ئاژەڵان میژووی ڤایرۆسی کوشندەی ئاوڵەی مەڕ ئاشکرا دەکەن

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح