zagros news agency

لەسەر وشەی ڕەگەزپەرستی بەرامبەر مباپێ دادگای ئیسپانیا کەسێک زیندانی دەکات

ئەمڕۆ دادگای ئەستوریاس دوای دووەمین دانیشتنی بڕیاری زیندانی کردنی کەسێکیدا،کە وشەی ڕەگەزپەرستی بەرامبەر کیلیان مباپێ ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەکارهێناوە وە سکاڵایەکەش لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە کراوە بەمەبەستی بنبڕ کردنی ڕەگەزپەرستی لە خولەکانی ئەو وڵاتە.

ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ 24ی ئابی ساڵی 2025 لەیاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڕیاڵ ئۆڤیدۆ ئەو کەسە وەکو هاندەرێک لەیاریگا ئامادە بووە و کرداری ڕەگەزپەرستی زۆری بەرامبەر مباپێ کردوە لەسەر بڕیاری دادگا سزای زیندانی 11 مانگی بەسەردا سەپێندراوە جگە لە پێبژاردنی 8 یۆرۆ بۆ هەر ڕۆژێک تاکو شەش مانگ وە دوورخستنەوەی لەسەرجەم چالاکییە وەرزشیەکان تاکو سێ ساڵ.

بەڵگەکان سەلمێنەری تەواوی ڕاپۆرتەکانی لایەنی سکڵاکار بوو،کە دوای پێداچوونەوە بە گرتە ڤیدیۆ و وێنەکان دەرکەوت هەموو ڕاستن جگە لە دانپێنانی ئەو کەسە بەڕوونی لەدادگا باسی کردوە ئەو کارەی ئەنجامداوە و پەشیمانە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنچێلۆتی و بەرازیل دەکەونە کێشەی نوێ

یاسین

هالاند دوای یاریەکەی عێراق؛مباپێ و کەین لەمن باشترن

sarkar

نوێترین هەواڵ دەربارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی

یاسین