zagros news agency

ترەمپ بە گەرمی لەلایەن شی جین‌پینگەوە لە چین پێشوازی لێکرا

دۆناڵدترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی هاوکاریی ئابووریی ئاسیا و زەریای هێمن (ئەپێک) گەیشتە شاری شێنژێن و بە شێوەیەکی نائاسایی لەلایەن شی جین‌پینگ، سەرۆکی چین، بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
دۆناڵدترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی کۆڕبەندی هاوکاریی ئابووریی ئاسیا و زەریای هێمن (ئەپێک) گەیشتە شاری شێنژێنی چین. بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی هەواڵ، شی جین‌پینگ، سەرۆکی چین، بە شێوەیەکی کەسی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی باوآن لە شێنژێن پێشوازی لەترەمپ کرد و لە جووڵەیەکی چاوەڕواننەکراودا، سەرۆکی ئەمریکای لە باوەش گرت.
تەلەڤیزیۆنی فەرمیی چین ڕایگەیاند کە شی جین‌پینگ ئاماژەی بەوە داوەترەمپیش لە سەردانەکەیدا بۆ چین لە مانگی ئەیلوولدا، لە فڕۆکەخانە پێشوازیی لێ کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی چین، شی بەترەمپی گوت: “چین وڵاتێکی ئەدەبپارێزە و ئەدەب دەبێت بە ئەدەب وەڵام بدرێتەوە.” لە ڕێوڕەسمی فەرمیی پێشوازیکردن لەترەمپ لەم فڕۆکەخانە سەربازییەدا، سەربازانی چین لە گۆڕەپانی فڕۆکەخانەکەدا مارشیان کرد و ژمارەیەک لە ئامادەبووان دەستەگوڵ و ئاڵاکانی چین و ئەمریکایان بە دەستەوە گرتبوو.
باوەشگرتن لە کاتی سەردانی سەرۆکی وڵاتان یان لە دیدارە دیپلۆماسییەکاندا لە چین زۆر دەگمەنە و تا ئێستا، بۆ نموونە، تەنها بۆ میوانە ڕووسییەکان بووە. لە ساڵی ٢٠٢٤دا، شی و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی کرملین، لە پەکین یەکتریان لە باوەش گرت. پوتینیش لەو کاتەدا بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ئەپێک سەردانی شێنژێنی کردبوو. شی ماوەیەکی زۆرە پوتین بە “هاوڕێی کۆن”ی خۆی ناودەبات، بەڵام سەرۆکی چین ڕۆژی سێشەممە بە شێوەیەکی کەسی پێشوازیی لە پوتین نەکرد، بەڵکو سەرۆکی نووسینگەکەی خۆی بۆ ئەم مەبەستە ناردە فڕۆکەخانە. سەرکردەکانی چین و ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی تشرینی دووەم لە شاری شێنژێنی چین دیدارێکیان ئەنجام دا و جەختیان لەسەر پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی سیستەمی جیهانیی فرەجەمسەر کردەوە. ئەم دیدارە لە پێش لووتکەی سێقۆڵییان لەگەڵ دۆناڵدترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەڕێوە چوو کە چاوەڕوان دەکرێت شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامی یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 42 هەزار و 200 کەسی تێپەڕی

سەڵاح

کۆمیسیۆن: ژمارەی تانەکان بەرزبووەوە بۆ سەرووی ٨٠٠

سەڵاح

ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا سزایان بەسەر دوو قەوارە و دوو گرووپی توندڕەوی ئیسرائیلیدا سەپاند

یاسین