یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا لە پلاتفۆرمەکانی خۆی ئاشکرای کرد گرێبەستی ئاردا گولەری ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەکەیان نوێکردۆتەوە تاگو ساڵی 2032 بەمەش یاریزانەکە ماوەیەکی زیاتر لە یانە شاهانەییەکە بەردەوامی بەیاری کردن دەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکان بێت گولەر بەمەرجی زیاد کردنی مووچە و شایستە داراییەکانی ئامادەیی دەربڕیوە بۆ نوێکردنەوەی ئەو گرێبەستەی دوای گفتوگۆیەکی قووڵ و درێژ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید گەیشتۆتە ڕێککەوتنی کۆتایی.
گولەر ساڵی 2023 لە فەنەربەخچەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدرید کرد دوای ئەوەی لەو ماوەی یاری کردنیدا توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لەهێڵی ناوەڕاستی مێرێنگی بووە قەڵغانێکی گەورە یانەکە لەسەر داوای جۆزێ مۆرینیۆ پەلەی زیاتریان کرد بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
“سەرکار ڕێبوار”

