دوێنێ لەگەڕی ١٤ی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی دهۆک میوانداری یانەی هەولێری کرد و یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەر لایەک کۆتایی هات،بەڵام کۆمەڵێک ڕووداو لەدوای یارییەکە بوونە هۆی زەحمەتی و پشێوی میدیاکانیش بە چەند بابەت و بەڵگەیەک لایەکی کێشەکانیان خستە نێو شەقامی وەرزشی.
لەوبارەیەوە یانەی دهۆک لەڕێی دەستەی کارگێڕیەوە ئاشکرایان کرد ئەوەی ڕوویداوە جێگای داخ و خەمە چونکە هەولێر و دهۆک دوو یانەن لەیەک جەستە ڕووداوەکانی دوێنێ شەو بوونەتە هۆی ناخۆشی زۆر،بەڵام ڕێگە نادەین ئەم بابەتە تەشەنە بکات و پەیوەندی نێوان یانەی هەولێر و دهۆک تێکبچێت ئێمە هەمیشە برای یەکترین.
بەگوێرەی زانیارییەکان بێت دوای یارییەکەی دوێنێ شەوی هەولێر و دهۆک لەنێوان هاندەرانی هەردوو یانە دەبێتە ئاڵۆزی و بەوهۆیەوە چەند هاندەرێک بریندار دەبن،بەڵام هیچ هاندەرێک برینی قورسی نییە،وە تاکو ئێستاش یانەی هەولێر هیچ بەیاننامەیەک یاخو قسەیەکی لەو بارەیەوە نەکردوە.
“سەرکار ڕێبوار”

