zagros news agency

بە فەرمیی جێگرەوەى ئیبراهیم رەئیسى دیاریکرا

 

ئەنجومەنى پاراستنى دەستور لە ئێران بە فەرمیی جێگرەوەى ئیبراهیم رەئیسى سەرۆککۆمارى ئێرانى راگەیاند و دواى رەزامەندى رابەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەبێتە سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتە.

هادى تەحان نەزیف، وتەبێژى ئەنجومەنى پاراستنى دەستورى ئێران رایگەیاند؛ محەمەد موخبر، جێگرى یەکەمى سەرۆککۆمار ئێران لەدواى رەزامەندى عەلى خامنەیی، رابەرى شۆڕشى کۆمارى ئیسلامى ئێران، ئەرکى سەرۆککۆمارى ئێران دەگرێتە ئەستۆ.

هەروەها جەختیشى کردوتەوە کە بەپێی دەستور کارەکە ئەنجام دەدرێت و هیچ کێشەیەک دروست نابێت.

محەمەد موخبر، لە ساڵى 1955 لەدایکبوە، پێشتر لە جەنگى نێوان عێراق- ئێران وەک ئەفسەر لە دەستەى پزیشکى سوپاى پاسداران کارى کردوە و لە ساڵى 90ـەکان بوەتە جێگرى یەکەمى حاکمى خوزستان و لە ساڵى 2021 لەلایەن ئیبراهیم رەئیسییەوە کراوە جێگرى یەکەمى سەرۆککۆمار و بە دوەم بەهێزترین کەسایەتیی ئێران دەدەنرێت دواى ئیبراهیم رەئیسى.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیندانەکانی ئیسرائیل پڕ بووە لە دەستگیرکراوانی فەڵەستینی

سەڵاح

ئێران هاوسەرگیری بیانییەکان لە شەرعیەوە دەگۆڕێت بۆ یاسایی

سەڵاح

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دێتە هەرێمی کوردستان

سەڵاح