بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ ڕۆژانی یەکشەممە (22-11-2026) و دووشەممە (23-11-2026)، ئەمشەو کاریگەریی لاوازی نزمەپاڵەپەستۆیەک ڕوو لە ناوچە سنووری و شاخاوییەکان دەکات و سبەینێش پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
کەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە (22-11-2026):
ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت. لە کاتەکانی شەودا بەهۆی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازەوە، نمەبارانی پچڕپچڕ ناوچە سنووری و شاخاوییە بەرزەکان دەگرێتەوە؛ بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تا درەنگانی شەو لە ژێر ئەو کاریگەرییەدا دەبن و لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەدا کۆتایی دێت.
-
خێرایی با: لەسەرخۆ (5 – 10) کم/کاتژمێر.
-
ئاراستەی با: باکووری ڕۆژهەڵات.
-
مەودای بینین: لە نێوان (8 – 10) کم دەبێت.
-
پلەکانی گەرما: نزیک دەبنەوە لە پلەکانی دوێنێ.
کەشوهەوای سبەی دووشەممە (23-11-2026):
سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.
-
خێرایی با: لەسەرخۆ (5 – 10) کم/کاتژمێر.
-
مەودای بینین: (8 – 10) کم دەبێت.
ئاماری بارانبارین:
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە وێستگەکانی کەشناسیی سنووری پارێزگای دهۆک بڕێک باران باریوە، بە شێوەیەک لە دێرەلووک (2 ملم) و لە بامەڕنی (2 ملم) تۆمار کراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو (بە پلەی سیلیزی):
-
هەولێر: ئەمڕۆ 23 – سبەی 24
-
پیرمام: ئەمڕۆ 20 – سبەی 21
-
سلێمانی: ئەمڕۆ 21 – سبەی 22
-
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 23 – سبەی 24
-
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 23 – سبەی 24
-
دهۆک: ئەمڕۆ 22 – سبەی 23
-
زاخۆ: ئەمڕۆ 23 – سبەی 23
-
ئاکرێ: ئەمڕۆ 22 – سبەی 24
-
گەرمیان: ئەمڕۆ 25 – سبەی 26
-
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 15 – سبەی 15

