zagros news agency

هۆکاری سەردانەکەی تێر شتیگن بۆ بارسێلۆنا ئاشکرا دەکرێت

دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا مارک ئەندرێی تێر شتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی سەردانی بارەگای یانەی بارسێلۆنای کرد و لەنزیکەوە جارێکی دیکە چاوی بەستاف و یاریزانانی هاوڕێی کەوتەوە لەنزیکەوە پرسیاری زۆر کرا دەربارەی ئەو سەردانە لەناکاوەی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بێت شتێگن بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی گەڕاوەتەوە بارسێلۆنا تاکو لەنزیکەوە تاوتوێی بارودۆخی ئەژنۆی بکرێت لەلایەن پزیشکەکانەوە ئەمەش لەپێناو باشتر بوونی گۆڵپارێزەکە لەدوور بوونی بۆ پێکان،کە ئێستا ئازارێکی زۆری هەیە.

شتێگن ئێستا گۆڵپارێزی یانەی ئەیاکس ئەمیستەردامی هۆڵەندیە،بەڵام بە گرێبەستێکی کاتی و خواستن تاکو هاوینی ساڵی 2027 لەگەڵ ئەوەشدا گرێبەستێکی هەیە لەگەڵ بارسێلۆنا تاکو ساڵی 2028 وە لەم هاوینەدا قسە لەسەر داهاتووی دەکرێتەوە لەلایەن کارگێڕی یانە کەتەلۆنیەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

باسێلۆنا پلانێکی کۆن دەخاتە نێو گرێبەستی ئەلڤارێز

sarkar

مباپێ پەیامێکی ئاڕاستەی بارسێلۆنا دەکات

sarkar

بارسێلۆنا سەرکەوتنیکی گرنگی بەدەست هێنا

یاسین