جێنیفەر لۆپێزی تەمەن 57 ساڵ رایگەیاند، چووەتە ناو قۆناغێکی نوێی ژیانەوە کە ناوی ناوە سەردەمی خۆشبەختی و تەنیا ئێستا هیچ نیازێکی نییە بچێتە ناو پەیوەندییەکی سۆزداریی نوێوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی نمایشی فیلمی “The JLo Show: Live in Las Vegas“.
لۆپێز دەڵێت، لە رووی رۆحییەوە زیاتر لە خودا نزیک بووەتەوە و زیاتر لە رووخسار و گەشەی منداڵیی خۆی لە برۆنکس تێدەگات و سوپاسگوزاری ئەو قۆناغەیە کە پێی گەیشتووە.
ئەکتەر و گۆرانیبێژی جیهان، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، خەڵک بەهۆی میدیاکانەوە وا دەزانن هەموو شتێک دەربارەی ژیانی دەزانن، بەڵام لەو بڕوایەدایە کە کەس چیرۆکی تەواوی نازانێت و رەنگە لە تەمەنی 98 ساڵیدا بیرەوەرییەکانی بنووسێت.
لە فیلمە نوێیەکەدا کە لە 26ـی کانوونی یەکەم پەخش دەکرێت، لۆپێز گۆرانییەکانی خۆی و بەرهەمەکانی وەک “Young and Beautiful” و “Heartbreak Hotel” پێشکەش دەکات و باسی ئامۆژگارییەکانی لویز هەی دەکات کە دوای جیابوونەوەی لە ساڵی 2011 پێی گوتبوو واز لە سەما نەهێنێت.

