zagros news agency

توێژینەوەیەک: بۆچی شەپۆلەکانی گەرما کاریگەریی توندتر و مەترسیدارتریان لەسەر ئافرەتان هەیە؟

 

پسپۆڕانی تەندروستی ئاشکرای دەکەن کە شەپۆلەکانی گەرمای توند، لە ڕووی بایۆلۆژی، هۆرمۆنی و کۆمەڵایەتییەوە، پتر لە پیاوان سیستمی دڵ و بۆرییەکانی خوێنی ژنان دەخەنە ژێر گوشارەوە و مەترسیی گیانلەدەستدانیان بەهۆی گەرماوە زیاترە.

گرنگترین هۆکارە بایۆلۆژی و هۆرمۆنییەکان:

کەمیی ڕێژەی ئارەقکردنەوە: توێژینەوەکان نیشانی دەدەن ژنان لە پلەی گەرمیی بەرزتردا دەست بە ئارەقکردنەوە دەکەن، ئەمەش توانای جەستەیان بۆ دەرکردنی گەرمیی زیادە کەم دەکاتەوە. هاوکات بوونی ڕێژەیەکی زیاتری چەوری لە جەستەیاندا وەک بەرگێکی دژە گەرمی کار دەکات.

گۆڕانی هۆرمۆنەکان: گۆڕانی ئاستی هۆرمۆنەکانی (ئێسترۆجین و پرۆجێسترۆن) لە ماوەی خولی مانگانە، دووگیانی، شیردان و قۆناغی وەستانی خولی مانگانە (تەمەنی نائومێدی)، سیستمی ڕێکخستنی گەرمای مێشک تێکدەدات و کار دەکاتە سەر هەستی حەسانەوە.

خولی مانگانە و کەمخوێنی: لە نیوەی دووەمی خولەکەدا بەرزبوونەوەی پرۆجێسترۆن دمای ناوەکیی جەستە بەرز دەکاتەوە. هەروەها لەدەستدانی ئاسن لە کاتی خوێنریشتندا گواستنەوەی ئۆکسجین کەم دەکاتەوە و گوشاری سەر دڵ زیاد دەکات.

شەپۆلی گەرمای تەمەنی نائومێدی: دابەزینی ئێسترۆجین لەم قۆناغەدا دەبێتە هۆی شەپۆلی گەرمبوونی کتوپڕ و ئارەقکردنەوەی شەوانە، کە لە کاتی شەپۆلەکانی گەرمای کەشوهەوادا بارودۆخەکە بۆ ژنان بەرگەنەگیراو دەکات.

مەترسی لەسەر دووگیانی: ژنانی دووگیان بەهۆی گۆڕانی زیندەپاڵ (میتابۆلیزم) و پێویستیی زۆریان بە شلاگەمەنی، زیاتر بەرەوڕووی مەترسییەکانی گەرما دەبنەوە کە ڕەنگە کار بکاتە سەر تەندروستیی کۆرپە ڕوونەکراوەکەش.

هۆکارە کۆمەڵایەتی و تەمەنییەکان:

تەمەن درێژی و دەرمان: ژنان بە تێکڕا زیاتر لە پیاوان دەژین؛ بەساڵاچووانیش زیاتر تووشی سستیی بیر (دەمانس) دەبن کە هەستی تینوێتییان کەم دەکاتەوە، یان دەرمانی دژەپەستانی خوێن بەکاردەهێنن کە جەستە وشک دەکاتەوە.

باری دارایی و کۆمەڵایەتی: داهاتی کەمتر و خووی تەرخانکردنی کات بۆ چاودێریکردنی خێزان، وادەکات ژنان کەمتر گرنگی بە پاراستنی تەندروستیی خۆیان لە کاتی گەرمادا بدەن.

ئامۆژگاریی پزیشکان: پسپۆڕان جەخت دەکەنەوە کە پێویستە نیشانەکانی گەرمابوون بناسرێن، ئاوی زۆر بخورێتەوە، کارەکان هێواشتر بکرێن و ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و کارفرمایان بەرامبەر بەم دۆخە تایبەتەی ژنان بەرز بکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆرۆ لیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین

حەلەب؛ خاڵێکی دیکەی ڕێککەوتنی گەڕەکە کوردییەکان لە حەلەب جێبەجێ کرا

سەڵاح

تڕەمپ: عێراقی دەوڵەمەند بە نەوت تووشی کێشە دەبێت ئەگەر نەتوانێت سەرچاوەکانی بەڕێوە ببات

یاسین