zagros news agency

فیلمی “مایکل” لە کێبڕکێی خەڵاتەکانی بافتادا نییە

فیلمی “Michael” سەرەڕای بەدەستهێنانی داهاتێکی زۆر لەسەر ئاستی جیهان، لە کێبڕکێی خەڵاتەکانی بافتای 2027 دووردەکەوێتەوە، ئەمەش دوای بڕیاری پێشکەش نەکردنی فیلمەکە بۆ بەشداریکردن لەو خەڵاتە بەریتانییانەدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی دێدلاین، بڕیاری بەشدارینەکردنەکە دوای راوێژکارییەک هات کە بەرهەمهێنەر گراهام کینگ و دەرهێنەر ئەنتوان فوکوا و چەند لایەنێکی دیکەی پەیوەندیدار بە فیلمەکە لەگەڵ کۆمپانیای بەرهەمهێنەر و دابەشکەری نێودەوڵەتیی فیلمەکە ئەنجامیاندا.

سەرچاوەکانی دیکە ئاماژەیان بەوە کردووە، چەندین هۆکاری جیاواز لە پشت پێشکەشنەکردنی فیلمەکەوە هەن بۆ کێبڕکێکە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی ئەو هۆکارانە ئاشکرا بکرێن.

بڕیارە لیستی سەرەتایی فیلمە پێشکەشکراوەکان لە 26ی تشرینی دووەم بۆ ئەندامانی ئەکادیمیا بنێردرێت و لیستی کۆتاییش لە 4ی کانوونی یەکەم رابگەیەنرێت.

ئەم فیلمە کە باس لە ژیاننامەی ئەستێرەی جیهانی مایکل جاکسن دەکات، داهاتەکەی لە سەرانسەری جیهاندا یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاند و بووە یەکەم فیلمی ژیاننامەیی کە دەگاتە ئەو ژمارەیە، هەرچەندە لە رووی رەخنەییەوە تەنیا رێژەی 38 لە سەدی لە ماڵپەڕی رۆتن تۆمەیتۆز بەدەستهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی زیانی گیانیی ئاگرکەوتنەوەی بۆڵوی تورکیا گەیشتە ٧٨ کەس

سەڵاح

نیوکاسڵ ئەستێرەیەکی دیکە دەگوازێتەوە ریزەکانی

یاسین

گەشتە ئاسمانیەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستی پێکردەوە

یاسین