zagros news agency

وەزیری کاروباری لاوانی بەحرەین بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی لاوان گەیشتە هەولێر

 

به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ چالاكییه‌كانی لووتكه‌ی جیهانیی لاوان – كوردستان ٢٠٢٦، خاتوو ڕەوان بنت نەجیب تەوفیقی، وەزیری کاروباری لاوانی شانشینی بەحرەین گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێر و له‌لایه‌ن شاندێكی حكوومی و رێكخراوه‌ییه‌وه‌ پێشوازیی لێ كرا.
له‌ ڕێوڕه‌سمی پێشوازیكردنه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له‌ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەری دامەزراوەی (کوردستان فاونده‌یشن) ئاماده‌ بوون و به‌خێرهاتنی وه‌زیری لاوانی به‌حره‌ینیان كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان.
بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا، شاری هه‌ولێر میوانداریی (لووتکەی جیهانیی لاوان – کوردستان ٢٠٢٦) بكات، كه‌ تێیدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌رپرسانی باڵا و لاوانی وڵاتانی جیهان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا.. بۆمبهاوێژێکی ستراتیژیی B-52 تێکشکا و 8 کەس گیانیان لەدەستدا

سەڵاح

تاکە دەروازەی سنووری نێوان باکووری سووریا و تورکیا داخرا

سەڵاح

پەرلەمانی لوبنان دوای دووسال سەرۆک‌کۆماری ئەم وڵاتای هەڵبژارد

سەڵاح