هەندێک ڕووداوی تۆپی پێ لەشوێنی خۆیان کۆتایی دێن،بەڵام هەندێک ڕووداوی دیکە بەشێوازێکی زۆر زیاتر درێژە دەکێشێت یەکێک لەوانەش یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ساڵی 2025 لەنێوان مەغریب و سێنیگال،کە تاکو ئێستا مشومڕەکانی بەردەوامه و ئەمڕۆ دادگای کاس بڕیاری کۆتایی دەدات لەسەر براوەی جامەکە سەرەڕای تێپەڕ بوونی ساڵێک بەسەر یارییەکە.
ڕووداوەکانی یارییەکە ئاڵۆزی زۆری دروست کرد دوای ئەوەی لەکۆتا خولەک ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەڵبژاردەی مەغریب هەژمار کرد،بەڵام یاریزانانی سێنیگال وەکو ناڕەزایی دەربڕین بۆ ماوەی 10 خولەک چوونە دەرەوە یاریگا و یارییەکە وەستێندرا،کە دوای ڕاوێژ هاتنەوە یاریگا و ئیبراهیم دیاز لێدانە سزایەکەی لەدەستدا و لەکۆتاییدا سێنیگال بووە پاڵەوانی جامی ئەفریقا.
دوای یارییەکە مەغریب سکاڵای لە سێنیگال تۆمار کرد،بەڵام مشتومڕەکان تا ئەمڕۆیان خایاندوە و ئەمڕۆ بەفەرمی دادگای کاسی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا براوەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دیاریدەکات،کە بەپێی زۆربەی ڕای شارەزایانی تۆپی پێی هەڵبژاردەی مەغریب ئەو کەیسە دەباتەوە و وەک پاڵەوان دیاریدەکرێت.
“سەرکار ڕێبوار”

