سەرچاوەیەکی ئەمنیی باڵا لەبارەی جووڵاندنی هێزی عێراق بۆ ناوچەی پردێ، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس، ڕای دەگەیەنێت کە هاتنی ئەو هێزانە تەنیا بۆ جێبەجێکردنی گۆڕانکاری لە پۆستی فەرماندەی هێزەکان و بەڕێوەبەری پۆلیس بووە. گوتیشی، لە ئێستادا ئەرکەکەیان کۆتایی پێهاتووە و ئەو هێزە گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، و ئاماژە بەوەش دەکات کە دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە

