ڕۆژی سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەڕات ڕەژبەدینۆڤ کونسوڵی گشتیی نوێی ڕووسیا لە شاری هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ڕووسیا و گەلی کوردستان و ڕۆڵی بارزانیی نەمر لە قووڵبوونی دۆستایەتیی نێوان هەردوولا دا، جەختی لە ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە هەرێمی کوردستان بایەخێکی تایبەتی بۆ ڕووسیا هەیە و ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە بەرز نرخاند و پێزانینی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان هەبوو.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرهێنانی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر کرد و وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی، پشتیوانیی خۆشی ڕاگەیاند لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر.
سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کوردستان و ڕووسیای بە مێژوویی و پتەو و دۆستانە وەسف کرد و خوازیاری فراوانترکردنی ئەو پەیوەندییانە بوو.
.

