توێژەرانی زانکۆی ستانفۆرد بۆیان دەرکەوتووە هەندێک جین کاریگەرییان لەسەر چۆنیەتی مامەڵەی جەستەی خانمان لەگەڵ کۆلیسترۆڵدا هەیە، بە ئەرێنی یان نەرێنی، بەتایبەت کاتێک بڕێکی زۆر لە چەوری تێر دەخۆن.
دکتۆر شوا کلارک، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە ستانفۆرد و ئامادەکاری سەرەکی توێژینەوەکە، ڕایگەیاند هەندێک نەخۆش جەخت دەکەنەوە گۆڕینی سیستمی خۆراکییان کاریگەری لەسەر کۆلیسترۆڵیان نەبووە، لە کاتێکدا هەندێکی تر باشبوونێکی گەورەیان تێدا بەدی دەکرێت. بەڵام ئەو دووپاتی کردەوە کە جینەکان پێشوەختە چارەنووس یەکلایی ناکەنەوە، وتیشی: “ئەو خانمانەی ئامادەباشی بۆماوەییان هەیە بۆ بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش (LDL)، لە ڕاستیدا هەستیارترین بوون بەرامبەر خۆراک، جا بۆ سوود بێت یان زیان ئەگەر سیستمە خۆراکییەکە ناتەندروست بێت.”
ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری (JACC: Advances) بڵاوکراوەتەوە و پشتی بە داتای درێژخایەنی زیاتر لە ٢١ هەزار ژنی ئەمریکی بەستووە لە چوارچێوەی دەستپێشخەری تەندروستی خانماندا. ساڵی ١٩٩١ لە دەستپێکی توێژینەوەکەدا تێکڕای تەمەنی بەشداربووان ٦٥ س

