لەگەڕی پێنجەمی قۆناغی خولی چامپیۆنزلیگ لەسەر یاریگای ئیتیحاد کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان یانەی مانچێستەر سیتی میوانداری یانەی ناپۆلی دەکات،هەردوو یانە بە شێوازێکی تەواو ئامادەکاری خۆیان کردوە بۆ ئەم یارییە و چاوەڕوانی یارییەکی پڕ ڕکابەری دەکرێت .
مان سیتی بۆ ئەم دەیەوێت لەم یارییە سوود لەیاریگای خۆی وەربگرێت لە چامپیۆنزلیگیش لەکۆی چوار یاری ڕابردوو سێ یاری بردۆتەوە و یەک یاریشی دۆڕاندوە حەوت گۆڵی لێکراوە و دوانزە گۆڵی تۆمار کردوە،لەپلەی حەوتەمی ڕیزبەندی خول دەبیندرێت،هاندەرانی چاوەڕوانی بردنەوە دەکەن تاکو نزیکتر ببنەوە لە قوناغی ١٦.
هەرچی یانەی ناپۆلیە ئەم وەرزە لە چامپیۆنزلیگ حاڵێکی خراپ دەگوزەرێنێت و لەپلەی ٢٧ی ڕیزبەندیە،لە چوار یاری ڕابردوو سێ یاری دۆڕاندوە و تەنها یەک یاری بردۆتەوە،بۆ ئەم یارییەش هەموو هیوایەک دروست دەکەن بۆ بردنەوە تاکو لە نێو ڕکابەری خولەکە بمێننەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

