سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر له راگهیهنراوێكدا رایگهیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی بازاڕ و نەهێشتنی زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتی، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەڕێگای تیمەکانیدا بەردەوامی دەدات بە بەدواچوون و چاودێری کردنی بازاڕ .
ئەمڕۆ دوو شەممە لەسەر ڕاسپاردەی ئەندازیار کارزان عبدالهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری شارەوانی چوار لەلایەن تیمەکانی لادانی زێدەڕۆیی لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی دەستکرا بە ڕاکێشانی هێڵ بۆ گشت دوکانەکانی بازاڕی لەنگەی کۆن بەمەبەستی دانانی کەل و پەلەکانیان لەسەر هێڵەکە وەک ڕێنماییەکی نوێ پێویستە کاسبکارو خاوەن کار پابەند بێت بە ڕێکارەکانی شارەوانی و تەنها لە ڕۆژدا کاڵاکان لەسەر هێڵی دیاری کراو نمایش بکات و لە شەودا تەواوی دوکانیان دابخەن و هیچ کەل و پەلێک لە دەرەوە جێنەڵدرێت ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەروماڵی کاسبکاران لە ڕووداوی نەخوازراو .