شاندێكی باڵای كوردستان به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی دیالۆگی نیشتیمانی له عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، به‌شێك له هۆكاری كۆبوونه‌وه‌كه رێكخستنه‌وه‌ی گوتاری كوردستانییه له‌ناوخۆ و چۆنیه‌تی خۆ ئاماده‌كردنه رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه نوێیه‌ه‌ی هاتوه‌ته‌وه ئاراوه.
به‌پێی هه‌مان زانیاری زاگرۆس، دوای كۆبوونه‌وه‌ی چوار قۆڵی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا كۆده‌بنه‌وه.

