zagros news agency

سەرایا سەلام گۆڕانکاری لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا دەکات

سەرایا سەلام (باڵی سەربازیی ڕەوتی سەدری)، ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانێکی کارگێڕیی دەرکرد بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە سەرکردایەتی هێزەکانیاندا لە شاری سامەڕای سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین.

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە دەست شەفەق نیوز کەوتووە، یاریدەدەری جیهادیی سەرایا سەلام بڕیاریداوە بە کۆتاییهێنان بە ڕاسپاردنی (مونتەزەر ساحیب ڕەمەزان مووسەوی) لە ئەرکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا. لە هەمان کاتدا، (عەلی عەبدوڵڵا لەفتە عەقابی) لە بەرواری دەرچوونی فەرمانەکەوە، وەک فەرماندەی نوێی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا دەستنیشان کراوە. بەڵگەنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم بڕیارە لە پێناو “بەرژەوەندیی کارەکاندا” دراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆنترۆڵکردنی ژیریی دەستکرد لە ئەوروپا، ئەمریکا و چین

یاسین

لە سەلاحەددین باری نائاسایی ڕاگەیەندرا

سەڵاح

سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە لەحەوتی ئۆکتۆبەرەوە ١٩ هەزار مووشەکییان ئاڕاستەکراوە

سەڵاح