zagros news agency

تەرمی منداڵک بە كوژراوی دۆزرایەوە

 

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، کە شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی شاخكێ لە پارێزگای دهۆك، تەرمی منداڵێك بە كوژراوی دۆزیوەتەوە و لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی شاخكێ لە پارێزگای دهۆك، تەرمی منداڵێكیان بە كوژراوی دۆزیوەتەوە و لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە.

هەروەها هێمن سلێمان، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كوژرانەكەی، تەرمی منداڵەكە ڕەوانەی پزیشكی داد كراوە، بەڵام هیچ زانیارییەكیان لەبارەی ڕەگەز و تەمەنی منداڵەكە تا ئێستە بڵاو نەكردووەتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس کەوتووە، منداڵەكە تەمەنی 11 ساڵە و فیشەكێكی بەركەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لە دەست داوە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرکۆنسۆلی ئێران لە سلێمانی: سەرۆک‌کۆماری ئێران بەیانیی پێنجشەممە دەچێتە هەولێر

یاسین

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانییەوە

سەڵاح