نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆنفرانسی یاسای باری كه‌سی كریستیانه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌میشه پشتیوانی مافی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین.
ئێواره‌تان باش
زۆر خۆشحاڵم كه هه‌مووتان لێره له هه‌ولێر ده‌بینم،هه‌موومان پێكه‌وه‌ین بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر مافی پێكهاته‌یه‌كی ئایینی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، كه مه‌سیحین.
بێگومان به بوونی هه‌موومان لێره پێكه‌وه، دڵنیایی زیاتر ده‌ده‌ینه مه‌سیحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سیحییه‌كانی هه‌موو عێراق.
هه‌موومان پشتیوانی له‌م كۆنگره‌یه ده‌كه‌ین، چونكه به مه‌به‌ستی دابینكردنی مافی ڕه‌وای مه‌سیحیانه، به دایه‌لۆگ و به شێوه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری، له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق.
ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز مه‌تران به‌شار وه‌رده سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كاتۆلیك له هه‌ولێر و سه‌رپه‌رشتیارانی ده‌كه‌م بۆ رێكخستنی ئه‌م كۆنگره‌یه، كه له‌سه‌ر پرسێكی زۆر گرنگ و پێویست، كه دانانی ره‌شنووسی یاسایی باریی كه‌سیی مهسییحیانه له عێراق.
به گه‌رمی به‌خێرهاتنی ئه‌و میوانه به‌ڕێزه مه‌سیحیانه ده‌كه‌م، كه له لوبنان، سووریا و ئوردن ته‌شریفیان هێناوه، هیوادارم ئه‌زموونی خۆیان به به‌شدارییه‌كی به سوودیان هه‌بێت له گفتوگۆكانی ئه‌م كۆنگره‌یه‌دا و چه‌ند رۆژێكی خۆش له كوردستان به‌سه‌ر ببه‌ن.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز:
ئێمه هه‌میشه پشتیوانیی له داوا‌و مافی مه‌سیحییه‌كان و هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق ده‌كه‌ین، چونكه پشتیوانی ئێمه په‌یوه‌سته به مێژووی درێژیی باوه‌ڕ و كولتووری پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه و یه‌كسان له كوردستان، ئه‌و پشتیوانییه‌ی ئێمه په‌یوه‌سته به ده‌ستووری عێراق، كه خه‌ڵكی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر داوه و په‌سه‌ندی كردووه، مادده‌ی 41ـی ده‌ستووری عێراق ده‌ڵێت، عێراقییه‌كان ئازادن له‌وه‌ی پابه‌ند بن به باری كه‌سی خۆیانه‌وه، به‌پێی ئایین و مه‌زهه‌ب و باوه‌ڕ و هه‌ڵبژارده‌یان، ئه‌وه‌ش له ده‌ستووری عێراق ده‌ڵێت به یاسا رێكده‌خرێت.
تا ئێستا ئه‌و مادده ده‌ستوورییه كاری پێنه‌كراوه، كاركردن به‌و مادده‌یه و هه‌بوونی یاسای باری كه‌سێتی بۆ ئایینه‌كان، كه تایبه‌ت بێت به‌خۆیان، وا ده‌كات مه‌سیحی، ئێزدی، سائیبه، مه‌ندائیی و هه‌موو ئایینه‌كان له عێراق، مافه‌كانییان پارێزراو بوو.
ئه‌م كۆنگره‌یه، هه‌نگاوێكی كرده‌یی زۆر گرنگه، چونكه رێگه ده‌كاته‌وه بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ داوا و مافی مه‌سیحییه‌كان، ئێمه‌ش پشتگیری له‌و داوا ده‌ستوورییانه‌ی ئه‌وان و هه‌موو پێكهاته‌كانی تری عێراق ده‌كه‌ین.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز:
نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌تی باری كه‌سێتی بۆ مه‌سیحییه‌كان وا ده‌كات، به پێی یاسایه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، كه له‌گه‌ڵ ئایین و باوه‌ڕیاندا نایه‌ته‌وه. ئه‌وه كارێكی زۆر خراپی هه‌یه بۆسه‌ر خێزانه‌كان و پێكهاته‌ی مه‌سیجی له عێراق، ئێمه له زۆر دۆسییه ئاگادار ده‌كرێینه‌وه كه زۆر مایه‌ی نیگه‌رانیی و دڵته‌نگیمانه، چونكه ژیان و چاره‌نووسی زۆر منداڵ، كچ و ژن ده‌خه‌نه كێشه و ئاڵۆزییه‌وه، به‌تایبه‌تیش له بابه‌ته‌كانی میرات و ته‌ڵاق و به زۆر سه‌پاندنی ئاییندا، كاتێك باوك یان دایكێكی مه‌سیحی ئایینی خۆی ده‌گۆڕێت.
به بۆچوونی ئێمه ناكرێت ئایینی منداڵان بگۆڕدرێت، له‌كاتێكدا هێشتا له خوارووی 18 ساڵی دان و له‌ناو كه‌شوهه‌وای ئایینێكی دیكه‌دا ده‌ژین.
بۆیه ئێمه پشتیوانی له‌و پێشنیاره ده‌كه‌ین، كه ئه‌گه‌ر دایك و باوكی مه‌سیحی ئایینی خۆی گۆڕی، منداڵ و نهجهوانانیان كاتێك بوونه 18 ساڵ مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت بڕیار له ئایینی خۆیان بده‌ن.
به هه‌مان شێوه سه‌باره‌ت به میراس، ده‌بێت به پێی یاسایه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕ و ئایینی مه‌سیحی بێت.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز:
له هه‌موو بابه‌ته‌كانی باری كه‌سێتیدا ده‌بێت چاره‌سه‌رێك هه‌بێت به‌پێی خواستی مه‌سیحییه‌كان و گونجاو بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی پێكه‌وه ژیان و یه‌كسانی له مافه‌كانیاندا بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق.
ناكرێت به‌ناوی یاسا و له رێگه‌ی یاساوه كێشه و ئاڵۆزی له‌ناو پێكهاته‌ی مه‌سیحی دروست بكرێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و نادادی و نایه‌كسانییه نیین. ئه‌وه مافێكی ده‌ستوورییه كه مه‌سیحییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین و باوه‌ڕییان ئازادبن له‌كاروباری كه‌سیی خۆیاندا، بۆیه داوا له لایه‌نه به‌شداربووه‌كان دانانی ده‌ستووری عێراق ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، به گرنگییه‌وه له‌و پرس و كێشه‌یه بڕوانن و به زوویی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بده‌ن. به ره‌چاوكردنی داوا‌و مافی مه‌سیحییه‌كان و ئایینه‌كانی دیكه.
داوا له دادوه‌رانی به‌ڕێز ده‌كه‌م، به چاوێكی زۆر مرۆڤدۆستانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسییه‌یه‌دا بكه‌ن، چونكه به‌هۆی ئه‌و كێشانه زۆر خێزان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
په‌یوه‌ندی نێوان زۆر دایك و باوك له‌گه‌ڵ منداڵ و كه‌سوكاریان به ته‌واوه‌تی تێكچووه، هه‌روه‌ها نه‌بوونی دڵنیایی و ئارامی خێزانی وایكردووه زۆر كهسو خێزانی مه‌سیحی كۆچ بكه‌ن و عێراق بهجێبهێڵن.
داوا له یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و هه‌موو زانایان و پیاوانی به‌ڕێز له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گشتیی ده‌كه‌م، هاوكار بن، له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی به‌هۆی نادرووستی لێكدانه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی یاساكان له روانگه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌سیحییه‌كان ده‌بنه‌وه.
یه‌كێك له بنه‌ما دیاره‌كانی ئایینی ئیسلام ئه‌وه‌یه به‌زۆر ئایین به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه نه‌سه‌پێندرێت، دڵنیام ئ|ێوه هاوكارییه‌كی زۆر باش ده‌بن، چونكه ئێوه‌ی پیاوانی به‌ڕێزی ئایینی ئیسلام، هاوكار و پارێزه‌ری به‌هێزن بۆ پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.