ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ناسر هه‌ركى: هەرێمی كوردستان هەموو كات نیازپاكیی خۆی بۆ چارەسەری كێشەكانی نیشانداوە

 

ئه‌ندامى خولی پێشووی ئەنجونەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام داواى له‌ به‌غدا كردووه‌ كه‌ بۆ پرسى هه‌ژمارى من پێویسته‌ لێكتێگه‌یشتن هه‌بێت و پێكه‌وه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بکەن.

ناسر هه‌ركى، ئه‌ندامى خولی پێشووی ئەنجونەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام داواى له‌ به‌غدا كردووه‌ كه‌ بۆ پرسى هه‌ژمارى من پێویسته‌ لێكتێگه‌یشتن هه‌بێت و پێكه‌وه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بکەن، ئه‌مه‌ش به‌ماناى ئه‌وه‌ دێت هه‌رێم ده‌یه‌وێت كێشه‌كان به ‌لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌غدا له‌و بابه‌ته‌دا ده‌یه‌وێت را و بڕیارى خۆى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا بسه‌پێنێت، له‌كاتێكدا هه‌رێم خاوه‌نى ده‌سه‌ڵات و بڕیارى خۆیه‌تى، هه‌روه‌ها بانكه‌كانى هه‌رێمیش له‌ بانكى ناوه‌ندى مۆڵه‌تییان هه‌یه‌، له‌ به‌غدا بڕیارى تر هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ پابه‌ندبن پێوه‌ى وه‌ك دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌واده‌ى خۆى.

هەروەها ناسر هه‌ركى، ئه‌ندامى خولی پێشووی ئەنجونەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هەرێمی كوردستان هەموو كات نیازپاكیی خۆی بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا نیشان داوە، كەچی ئەو سەپاندنەی بەغدا دەیەوێ بەرانبەر بە هەرێم بیكات، ئەوە دووپات دەكاتەوە كە دەیەوێ هەرێم بخاتە ژێر رکێفی بڕیارەكانی.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا كرد

سەڵاح

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جێنۆسایدکردنی بارزانییەکان

یاسین

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی خێراکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لەگەڵ سەرجەم شارەوانییەکان کۆدەبێتەوە

دڵشاد