zagros news agency

لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەرێوە چوو

 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق و نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی چۆنیەتی پێدانی ژمارەی كار(الرقم الوظيفي) بە فەرمانبەران كۆبوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئایار، لە بەغدا، وەزارەتی پلاندانانی عێراق و نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوە و گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی پێدانی ژمارەی كار (الرقم الوظيفي) بە فەرمانبەران هەرێمی كوردستان كراوە.

كۆبوونەوەكەی بەسەرپەرشتی بریكاری وەزارەتی پلاندانان بووە، ئەوە خراوەتە ڕوو، كە گفتوگۆییەكە بۆ شێوازی پێدانی ژمارەی كار بووە بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بانكە باوڕپێكراوەكان لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتەكە، هەردوو لا رێككەوتن لەسەر ئەوەی بەردەوامی بە گفتوگۆییەكان بدەن، هەماهەنگی بۆ جێبەجێكردنی هەموو داواكارییەكان لە پێناو تەواوبوونی پێدانی ژمارەی كار بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیرى گواستنەوەى فیدراڵى لە گەڵ سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆبوەوە

دڵشاد

واشنتن پۆست: هێرش کراوەتە سەر زیندانی ئێڤین و زیانێکی زۆری پێ گەیشتووە

سەڵاح

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح