ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌مریكا وه‌ڵامی سه‌در ده‌داته‌وه‌

 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی داواكه‌ی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ده‌داته‌وه‌، و ده‌ڵێت په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌ و پابەندین بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق.

ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌ داواكه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كه‌ رۆژی رابردوو داوای كردبوو، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا دابخرێت و باڵیۆزه‌كه‌یان ده‌ر بكرێت، گۆتی: ئاگاداری گووته‌كانی سه‌درین، به‌ڵام ئێمه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی دەرفەتەکان بۆ هەموو عێراقییەکان فراوان بکەین و پاڵپشتی لە سەقامگری ئەمنیەتی عێراق و سەروەریی عێراق بکەین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

گروپە چەکدارەکانی ئێران ئاماده‌ی شەڕن

یاسین

سێ کەس تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون

سەڵاح

سه‌رۆکی حکومەت بەشداری لە ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکا دەکات

یاسین