zagros news agency

ژمارەی کوژراوانی غەززە له 36 هەزار و 200 کەس تێپەڕی

کەرتی تەندروستیی غەززە ئاشکرای کرد، بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل لە غەززە تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوودا  زیاتر لە 53 کەس کوژراون.

 بەم شێوەیەش ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 7ی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە گەیشتە 36 هەزار و 224 کەس، ژمارەی بریندارانیش لە 81 هەزار و 770 کەسی تێپەڕی.

زیاتر نزیکەی 8 مانگە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، هیچ ئاسۆیەکیش بۆ کۆتاییهاتنی بەی ناکرێت. بەهۆی هەڵمەتی سوپای ئیسرائیلیش بۆ سەر ڕەفەح لە باشووری غەززه، سات بە سات ژمارەی قوربانیان زیاد دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا درێژکرایەوە

سەڵاح

سەرۆك حكومەت: بەردەوام دەبین لە پێشخستنی كەرتی خوێندن و پەروەردە

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح