zagros news agency

پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و تراکتۆرێک بریندارێکی لێدەکەوێتەوە

 

هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان لەبەرامبەر گوندی (لەواوان) ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و کەسێک برینداربوو.لە ڕاگەیەنراوەکەی هاتووچۆی گەرمیاندا هاتووە، کە ئەمشەو چوارشەممە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵکر ” کرێن” لەگەڵ تراکتۆرێک لەبەرامبەر گوندی (لەواوان) پێکیاندادا بەهۆیەوە شۆفێری تراکتۆرەکە لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٦ برینداربوو.هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، کە بریندارەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لەناحیەی باوەنور و پاش وەرگرتنی چارەسەری سەرەتای، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا لە قەزای کەلار.

تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران داوادەکات ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەربکرێت

سەڵاح

زیانی بەردەوامی مین و پاشماوەکانی جەنگ لە سووریا

یاسین

گرنگترین لێکەوتەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان

یاسین