zagros news agency

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

“Poor Things” فیلمێکی ئەمریکییە و نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا بەردەوامە و داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2023 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 119 ملیۆن و 16 هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە 34 ملیۆن و 553 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 84 ملیۆن و 463 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

ماوەی فیلمەکە دوو کاتژمێر و 21 خولەکە و پێشتر خەڵاتی شێڕی زێڕینی لە فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی فیلمی ڤینس بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “The Devil Wears Prada 2” داهاتێکی زۆر بەدەست دێنێت

ART

ژمارەیەک ئامێری میوزیک بۆ تیپی میوزیکی باڵامبۆ دابین دەکرێت

ART

د. سالار عوسمان سەردانی ماڵی زاهیر ڕۆژبەیانی دەکات

ART