ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لەمانێگدا زیاتر له‌ پێنج هەزار هاوسەر لەیەکتر جیا بوونەتەوە

 

له‌مانگی نیسان زیاتر له‌ 5 هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له‌عێراق تۆماركراوه‌.

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ئاماری گرێبه‌ستی هاوسەری و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رانی مانگی نیسانی رابردووی بڵاوكرده‌وه‌  و ده‌ڵێت له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا رێژه‌كه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقدا هاتووه‌، به‌درێژایی مانگی نیسانی 2024 له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی عێراق جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، 21.851 هاوسه‌رگیری له‌ دادگاكان و ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان تۆماركراون.

سه‌باره‌ت به‌ ئاماری جیابوونه‌وه‌ش، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، له‌مانگی نیسان، 5.537 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ له‌دادگا و ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان تۆماركراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەجلیسی ئێران دەنگی به‌ هەموو وزیرانی پێشنیارکراوی پزشکیان دا

سەڵاح

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

موژدەیەك لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵكی هەولێر

سەڵاح