zagros news agency

نرخى نەوت دابەزینێکى بەرچاوى تۆمار کرد

 

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر دابەزینى تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 77 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ 3 دۆلار و 45 سەنت دابەزینى تۆمار کردوە.

جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 73 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی پێشتر 3 دۆلار و چوار سەنت دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران دەستی بەسەر کەشتیەکدا گرت کە  دوو ملیۆن لیتری سووتەمەنی قاچاخی پێبووە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی تۆمار کرد

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح