zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ سێشەممە 6/4 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پراشانت پیسێ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان، تاوتوێ کرا.

باڵیۆزی هیندستان ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تەندروستی و خوێندن و وزە و تەکنەلۆژیادا دەربڕی و ئاماژەی بە وە دا کە بۆ ئەم مەبەستە ئێستا شاندێکی بازرگانی لە هەرێمی کوردستانن .

سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هیندستان دووپات کردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی گەیشتە تاران

سەڵاح

بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕەتی دەکاتەوە ئەمەریکا هێرشی کردبێتە سەر ئێران

سەڵاح

کشتوکاڵی عێراق: جۆرە نوێیەکانی گەنمی گونجاو لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوامان بەرهەم هێناوه

سەڵاح