ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كونسوڵی به‌ریتانیا پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە به‌رزده‌نرخێنێت

 

به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی2ی2024، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ شۆڕش ئیسماعیل و جه‌یمس گۆڵدمان كونسوڵی نوێی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ و تاوتوێی دۆخی ئه‌منیی و  پەیوەندیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراقییان كردووه‌.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا دۆسیەی چاکساری پێشمەرگە و دواین پەرەسەندن و پێشکەوتنەکانی ئەو پڕۆسەیەیان تاوتوێکرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر، وێڕای ستایشی پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی چاکسازی پێشمەرگە،  تیشکی خستەسەر ئاڵنگاری و لەمپەرەکانی بەردەم پڕۆژە جۆر بەجۆرەکانی چاکسازی، بۆ ئەمەش وەزیری پێشمەرگە رونیکردەوە: دۆخی ئێستا لەهەموو کات زیاتر پێویستی بەخۆڕێکخستنەوەی زیاتر هەیە، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل میلیشیای سەید ئەلشوهەدا لە عێراق بۆردومان دەكات

سەڵاح

جادووگەرێكی مەترسێدار دەستگیركرا

گوران

بەڕازیل تۆڕی ئێکس قەدەغە دەکات

یاسین