zagros news agency

خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران راگه‌یه‌نرا

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار راگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی دارایی باسی له‌وه‌ كرد، ڕۆژی دووشەممە ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بڕی ( ٤١٩,١٩٠ ) چوارسەدو نۆزدە ملیارو سەدو نەوەد ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٤/٦/١١، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت

وه‌زاره‌تی دارایی تێبینییه‌كی خستۆته‌روو ده‌ڵێت، خانەنشینی سەربازی لە لیستەکەدا نییە بەهۆی نەگەیشتنی تەمویلەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، هەر کات تەمویلەکانیان گەیشتە دەست وەزارەتی دارایی و ئابوری ، دەست بەجێ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.        

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشێكی مووچەخۆران ئاگادار دەكرێنەوە

یاسین

کۆمپانیای Google خزمەتگوزاریەکی نوێ زیاد دەکات

یاسین

کارمەندێکی هاتووچۆ 750 ملیۆن دینار دەدزێت

یاسین