zagros news agency

سود و زیانەکانی ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە

زۆرینەی خەڵکی بەیانییەکەیان بە خواردنەوەی چا یان قاوە دەستپێدەکەن، لە کۆمەڵێک توێژینەوەدا باس لە سود و زیانەکانی ئەو خواردنەوانە بۆسەر تەندروستیی مرۆڤ کراوە.

زانایان لە کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیەدا ئاشکرایان کرد، رۆژانە خواردنەوەی دوو کوپ قاوە مەترسییەکانی مردن بە شێرپەنجەی جگەر بەڕێژەی ٪٤٦ کەمدەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە لە توێژینەوەیەکی دیکەدا هاتووە، خواردنەوەی قاوە و چا لەماوەی دووگیانیدا مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپە دروستدەکات.

زانایان هۆشداری دەدەن ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە لەدوای نیوەڕۆدا کەمتر بخورێنەوە و لەجیاتی ئەوانە پەنا بۆ خواردنەوە گیاییەکان ببرێت

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو خۆراکانە چین کە بەرگریی جەستەی دژی پەتاکان بەهێز دەکەن؟

lana

ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە پێویستە لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێت بۆ ئەوەی شەکری خوێن جێگیر بێت

lana

دە ساڵ دانیشتن لە پشت مێز چی لە جەستەمان دەکات؟

سەڵاح