بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان،
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەمەد) ی کوڕی بەڕێزتانم بیست ، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕیزەکەتان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان