zagros news agency

جامی یۆرۆ.. هۆڵەندا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە پۆڵەندا هێنا

لە یاریێکی تری بەهێزی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەردوو هەڵبژاردەی پۆڵەندا و هۆڵەندا لە یاریگای ڤۆلکسپارک ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی هۆڵەندا توانی بە ڕیمۆنتادا یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پۆڵەندا بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو لا هەوڵەکانیان دەستپێکرد بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، لە خولەکی 16 یاریزان ئادەم بۆکسا دەستپێشخەری کردو گۆڵێکی بۆ پۆڵەندا تۆمارکرد،

هۆڵەندا ئەم ئەنجامەی قبوڵنەکرد و کۆدی گاکپۆ لە خولەکی 29 ئەنجامەکەی بۆ هەڵبژاردەکەی یەکسانکردەوە، دوای چەندین هێرشی تر ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، هەردوو هەڵبژاردە چەندین گۆڕانکاریان لە یاریزانەکانیدا کرد بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، تا لە خولەکی 83 ویگۆرست پرتەقاڵ پووشەکانی پێشخست و گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆی سەر هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق درێژ دەکاتەوە

یاسین

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە 180 هەزار کەس لە خان یونس هەڵاتوون

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین