zagros news agency

ڕۆژانە خواردنی کیوی چی بەسەر جەستەت دەهێنێت

کیوی یەکێکە لەو میوانەی ڕێژەیەکی کەم کالۆری و ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە، ئەمەش هەستی تێربوون زیاد دەکات.

کیوی سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە، بەهۆی ئەوەی ڕیشاڵەکانی زۆر تێدایە دەتوانرێت بێ ترس بخورێت، چونکە نابێتە هۆی زیادبوونی کێش، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانیشی تێدایە کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارە خوێنەکان کەم دەکاتەوە.

ڕۆژانە خواردنی کیوی سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە، ئەو کەسانەی ڕۆژانە دوو کیوی دەخۆن تەندروستترن بەراورد بە کەسانی دیکە، چونکە پارێزگاری لە لەش دەکات بەرامبەر بەشێکی زۆری نەخۆشیەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لەو ڕێژەیە زیاتر نەخورێت بۆئەوەی نەبێتە هۆی زیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاریگەرییەکانی خواردنی نانی سپی لەسەر ئاستی شەکر و کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا چین؟

lana

بیبەری سوور رێگری توشبوون لە شێرپەنجە دەکات

lana

وەزارەتی تەندروستی رێنمایی لەسەر بەکارهێنانی هۆرمۆنی خەوی میلاتۆنین بڵاو کردەوە

سەڵاح