zagros news agency

خواردنی ماسییە چەورەکان مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە کەمدەکەنەوە

توێژینەوە نوێیەکان پەیوەندی نێوان خواردنی ماسییە چەورەکان و نەخۆشییەکانی گورچیلە دەخەنەڕوو، بەپێی توێژینەوەکان خواردنی ماسییە چەورەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە کەمدەکەنەوە.

ترشەکانی ئۆمێگا3 کە لە خواردنە دەریاییەکاندا هەیە مەترسی توشبوون بە کێشە تەندروستی و نەخۆشییەکانی گورچیلە کەمدەکەنەوە بەپێی ڕۆژنامەی لینتارۆ، کۆمەڵێک لە زانایانی پەیمانگای جۆرج بۆ تەندروستی گشتی و زانکۆی نیوساوس وێڵز ڕوونیانکردۆتەوە ئۆمێگا3 مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە کەمدەکاتەوە و پارێزگاری لە کردارەکانی دەکات.

پزیشکەکان بەردەوام ڕێنمای دەدەن دەربارەی زیادکردنی خوادنە دەریاییەکان بۆ سیستمی خۆراکیی بەتایبەتی ئەوانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 و دەڵێن ماسی یەکێکە لەو خوادنانەی پێویستە هەفتانە بخورێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش سوودی سەرسوڕهێنەری پەتاتەی شیرین

lana

چوار خواردن بۆ چارەسەرکردنی کەمی ڤیتامین دی لەجەستەدا

lana

باشترین جۆرەکانی شیر بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ

lana