ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جامی یۆرۆ.. ئەڵمانیا وەک یەکەم هەڵبژاردە خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

لە یاریێکی تری گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆ، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و هەنگاریا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی مانشافت توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە هەنگاریا بباتەوە.

 

هەر لە تایمی یەکەم ئەڵمانیا باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 22 جەمال موسیالا گۆڵی یەکەمی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، دوای ئەوە چەندین هەوڵیان دا بەڵام ئەنجامەکە گۆڕانکاری نەبینرا و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، ئەڵمانەکان بەردەوامبوون لەسەر ئاستە بەرزەکەیان و گۆندوگان توانی گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەکەی لە خولەکی 67دا تۆماربکات،

دوای ئەو گۆڵە هەردوو هەڵبژاردە گۆڕانکاری بە چەندین یاریزانەکانیان کرد بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە خاوەن 6 خاڵ و لە پلەی یەکەمی گرۆپەکەیەتی، هەنگاریاش هەردوو یاری دۆڕاوە و هیچ خاڵێکیان نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خەبات… چەند شەقامێک قیڕتاوکرا

سەڵاح

نیکی هیلی له‌ ركابه‌ری تره‌مپ پاشەكشەی کرد

سەڵاح

راگه‌یندراوێك له‌ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی دهۆک

یاسین