ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بۆ دوو کاتژمێر هێلەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن

 

بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە بەیانیان بۆ ماوەی 2 كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان رادەگیرێت.

دیلان رەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند: بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە بۆ ماوەی 2 كاتژمێر هێلەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێت.

وتیشی: راگرتنی هێلی ئینتەرنێت لە كاتژمێرەكانی 6ی بەیانی تاكو 8ی بەیانی دەبێت.

باسی لەوەش کرد: سەرجەم كۆمپانیاكانی هێلی ئینتەرنێت ئاگاداركراونەتەوە پابەندی ئەو رێنماییانە بن تاكو كۆتا رۆژی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كە تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بڕیارە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان دەست پێ بكات، هەفتانەش تەنیا دوو رۆژ تاقیكردنەوە بەڕێوەدەچێت لە رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نیویۆرک… سودانی له‌گه‌ڵ گوتیرێس چه‌ند ته‌وه‌رێكیان تاوتوێكرد

سەڵاح

٣١ تایبه‌تمه‌ندی سیر که تا ئێستا نایزانن

یاسین

شاندی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە هەولێر

یاسین