zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەکات

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە هانس ساندی، باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کرد بوو.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ هەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی دوو لایەنە.

هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی هۆڵەندا لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پشتگیریی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بەتایبەتی کەرتی کشتوکاڵ دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی هۆڵەندا خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا، ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرد كە ڕێژەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی لە نێوان هەردوولادا دووهێندە زیاتر بووە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەم ساڵدا ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا داوای لە کارمەندەکانی حکومەت کردوە کە ئەپی WhatsApp بەکارنەهێنن

یاسین

پەیامێک لە بەڕێز فازڵ میرانی

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان و وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە

سەڵاح