zagros news agency

هاوپه‌یمانان  یارمەتیی زیاتری ڕەوانەی خۆرئاوا کرد

 

هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 43 بارهەڵگر هاوکاری سەربازیی بۆ خۆرئاوای کوردستان ڕەوانە کرد.

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزی  هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی نوێی هاوکاری سەربازی و لۆجستییان گەیاندە خۆرئاوای کوردستان.

هاوکارییەکان لە 43 بارهەڵگر کە ئامێری سەربازی و لۆجستییان هەڵگرتبوو، پێکهاتبوون،

ئەمە چوارەمین کاروانە کە لە  کۆی 155 بارهەڵگر پێکهاتووە، لەلایەن هاوپەیمانییەوە بۆ بەهێزکردنی بنکەکانی لە خۆرئاوای کوردستان نێردراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەرچوونی بڕیار بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان یان ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕەت دەکاتەوە

یاسین

لە بەسرە کەسێک یازده‌ كه‌سی ئەندامانی خێزانەکەی کوشتووه‌ و دواتر خۆشی كوشتووه‌

سەڵاح

تیمی فریاگوزاریی ئافاد دەچنە سووریا بۆ گەڕان بەدوای زیندانەکانی سیدنایا 

سەڵاح