بریارە سبەی کۆنفرانسی ناوخۆیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەست پێبکات، کە یهكێكه له بڕیارهكانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی.
بریارە سبەی سێشەممە٢٥ی٦ی٢٠٢٤ لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، کۆنفراسی ناوخۆیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەست پێدەکات، كه یهكێكه له بڕیارهكانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کورستان.
کرمانج عززەت، بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە باڵەکایەتی، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سبەی کۆنفرانسی ناوخۆیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەست پێدەکات، کۆنفڕانس یەکێکە لە بنەماکانی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بڕوای بە دیموکراسیەت ھەیە، ھەڵبژاردنیش ھەمیشە ستانداردێکی نێودەوڵەتییە بۆ نوێبوونەوە و رۆڵدانە بە نەوە و خوێنی نوێ، بۆ ئەوەی باشتر تێکەڵی ئیشوکارەکان بن و وەکو سەردەمی خۆیان رۆڵ ببینن.
هەروەها کرمانج عززەت، بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە باڵەکایەتی ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە چاوەڕێ دەکرێت لەم کۆنفڕانسانەدا خوێنی نوێ تێکەڵی ئەزموونی پێشتر بێت و بتوانین لە بچووکترین ئۆرگان تا سەرکردایەتی رێکی بخەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین سەرپەرشتیی ئەم قۆناغە بکەین و حزب بەپێی سەردەمێکی مۆدێرن بەڕێوە ببەین و خزمەت بە ئامانجەکانی پارتی بکەین.
لهو كۆنفرانسانهدا، ئهندامان و سەرجەم کادیران و بەرپرسی ناوچە و رێکخراو و ئەندامان دەتوانن دەنگ بدەن و خۆشیان کاندید بکەن.
لەبارەی لیژنەی سەرپەرشتیاریشهوه، لیژنەکە لە ئەندامانی سەرکردایەتی و کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقەکان پێک دێت.
رێباز یونس